|
تێفكرینێك له خه‌ڵوه‌تی قه‌ڵه‌م پێنوسێك
| ||
|
نووسه‌ر: كامران موحه‌مه‌د ره‌حیمی درێژه‌ی بابه‌ت [ 8 May 2012 ] [ 14:24 ] [ هۆزان ]
کورتەیەک بۆ گوناهی سێ‌و و مەعریفەتی لێو لە گۆشەنیگای شەیتانەوە! (بە خوێندنەوەیەکی کورتی قەسیدەی گوناهی بەختیار عەلی) نووسه ر: عادڵ قادری کلیل وشەکان: بوون – گوناە – مەعریفەت -- زماناگۆ – زماندرێژ--- تابۆ -- هەبوون هاتووچۆی مرۆڤ لە نێوان گوناە و مەعریفەت دا
درێژه‌ی بابه‌ت [ 8 May 2012 ] [ 0:32 ] [ هۆزان ]
نووسه‌ر:جه‌بار میرانی
درێژه‌ی بابه‌ت [ 7 May 2012 ] [ 16:40 ] [ هۆزان ]
نووسه‌ر: مه‌حسین كه‌ره‌مجوو
درێژه‌ی بابه‌ت [ 7 May 2012 ] [ 16:28 ] [ هۆزان ]
بزاڤی خوێندكاری كوردی به شێواز و چه‌شنێكی پراكتیكی و ته‌نانه‌ت تا راده‌یه‌كی تیوَریكی ئه‌گه‌رچی لاواز یان قه‌ڵه‌و، رێگه و رێچكه‌ی خوَی له بزاڤی خوێندكاری ئێرانی جوێ كردوَته‌وه. له‌م ره‌وته دا و به‌رئه‌نجامی ده‌رهاوێشته‌و ئاكامی ئه‌م بزاڤه له قه‌واره‌ی بڵاڤوَكگه‌ل و وه‌رزنامه‌گه‌ل و بگره هه‌ندێكجار سیمینار و دانیشتنانێك كه هه‌ڵگری پاشگری خوێندكاری كوردین، وه‌دیار كه‌وتوون. سه‌ره‌ڕای هه‌موو كوَسپ و ته‌گه‌ره و كه‌مایه‌سی بوَ هه‌ڵنیشتن و واڵا بوونی ئه‌م ره‌وته هه‌مدیس جێگه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه چه‌ند نموونه‌یه‌ك له هه‌وڵ و چالاكه فیكری و تیوَرییه‌كانیان له قه‌واره‌ی بڵاڤوَكانێكی وه‌كوو راڤه، روَژه‌ڤ، روانگه(خوێندكارانی كوردی زانستگا ته‌ورێز) و...بخه‌ینه یاده‌وه‌ری ... درێژه‌ی بابه‌ت [ 5 May 2012 ] [ 22:48 ] [ هۆزان ]
وەرگێڕان: عادڵ قادری کورتەی وەرگێڕ کامۆ یەکێک لەو بیرمەند و نووسەرانەیە کە دەمێکە لەجیهانی ئێمەدا هەڵهاتووە و ناخوازێت ئاوا بێت، ئەگەرچی ئەو بە جوغرافیا و بە کو‌لتوور مەودا و جیاوازییەکی قەبە و زۆری لە گەڵ ئێمەی کورددا هەیە بەم حاڵەشەوە کامۆ بە شێوەیەک لە شێوەکان لە ئێمە دا دەژی. هۆی جیهانگیری و بێ سنوور بوونی کامۆ یان باشترە بڵێم خەمە کامۆییەکان ئەو ناوەرۆک و تێم و مانا وجوودی و بوون ناسانەیە کە لەسەرەتای نووسینیەوە تاکوو کۆتایی ژیانی تراژیکی هۆنییەوە و بەرگری لێدەکردن. ناسیاوەتی و پێناسەی ئێمە لە کامۆ زۆرتر لە رۆچنە و رێبازی ئەدەبیاتەوە بووە نەک خوێندنەوەو شیکاری بەرهەمە هزری و بیرکارییەکانی. کامۆ لە ساڵی 1913 لە مۆندۆڤی ... درێژه‌ی بابه‌ت [ 23 Mar 2012 ] [ 10:33 ] [ هۆزان ]
ئەم وتارە پێشکەشە بە ((مەحوى)) وتاری لێکۆڵینه‌وه‌یی – راڤه‌یی عادل قادری پێشەڕۆک: ئەم وتارە لێکۆلینەوەیەکى زانستى و کتێبخانەییە کە لە بارەى ئەزموونى ئانتۆلوژیکاڵ یان بوون ناسانەى مرۆڤى کورد یان بە واتایەکى باشتر و زانستی‌تر و بە دوور لە دەربڕینێکى ناسیۆنالیستى ئەزموونى ناو زمانى کوردییە، کە پاژ و لەتێکە لە کۆ و گشتییەتێکى ئانتۆلوژیکاڵ یان هەستى ناسانەى مرۆڤ کە دواتر و رەنگە لە رۆژگارى ئۆپۆکالیپس و ئاخرزەمانیدا وەکوو ناسنامە و شوناسێکى کەیهانى و یۆنیڤێرساڵ بخوێندرێتەوە و داڵدەى پێ ببرێت. لە راستى دا هەر وەکوو لە وتارەکەش دا باسم کردووە... درێژه‌ی بابه‌ت [ 5 Jan 2012 ] [ 11:59 ] [ هۆزان ]
[ 18 Dec 2011 ] [ 10:10 ] [ هۆزان ]
کوردپرێس؛ ژماره‌ی یه‌که‌می حه‌وته‌نامه‌ی "سۆران" به مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به زمان و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕووداوه‌کانی ناوچه بڵاوکرایه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ حه‌وته‌نامه‌ی سۆران تایبه‌ت به پارێزگای کرماشان ژماره‌ی یه‌که‌می له به‌رواری 17ی گه‌ڵاڕێزانی 1390 له 8 لاپه‌ڕی کوردی و فارسی به نووسینی بابه‌ت گه‌لێ له بواره‌کانی کولتووری- ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران بڵاوبووه‌وه. سه‌رنووسه‌ری ئه‌م حه‌وته‌نامه‌یه له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس ڕایگه‌یاند: "حه‌وته‌نامه‌ی سۆران هه‌وڵده‌دات به ئاراسته‌یه‌کی به‌رینتر چالاکی بکات و ئه‌زموونێکی تری ڕۆژنامه‌نووسی به ته‌وه‌رییه‌ت و چه‌قییه‌تی کولتووری- ڕۆشنبیری بخاته‌سه‌ر چالاکییه ڕۆژنامه‌وانییه‌کانی زمانی کوردی". عادڵ قادری زیادی کرد: به‌شی کوردی حه‌وته‌نامه‌ی سۆران له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌کانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی کوردی، مێژوو و فه‌لسه‌فه به ڕوانینێکی نوێ، ئه‌ندێشه به هه‌موو ڕه‌هه‌ند و فاق و ڕێبازه‌کانی ، ئه‌ده‌بیاتی کوردی به‌شی منداڵان وه‌ک لاوازترین و کپکراوترین لایه‌نی بوونی کولتووری ، وتوێژ له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و شاعیران و ڕۆشنبیران باس و شرۆڤه‌کاری ده‌کات. قادری وتیشی: به‌شی فارسی ئه‌م حه‌وته‌نامه‌یه تا ڕاده‌یه‌ک زۆر تایبه‌ت دراوه به ڕووداوگه‌لی هه‌نووکه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی، هه‌واڵ و ڕێپورتاژ و ڕووداوه‌کانی ڕۆژ و سه‌رده‌م و وه‌رزش ، وتووێژ و خوێندنه‌وه‌ی نووسه‌ران و شیکاری گشتی کولتووری جه‌ماوه‌ر. زیادیشی کرد که سۆران ڕاگه‌یاندنێکه سه‌ربه‌خۆ و سه‌ربه هیچ لایه‌ن و باڵێکی سیاسی نییه. [ 28 Nov 2011 ] [ 18:56 ] [ هۆزان ]
ئامادەکردنی:هاشم عەلی وەیسی ((فرۆید، باوکی زانستی دەرون شیکاری، لە و باوەڕە دایە کە ئەنجام دانی پێوەندی سکسی لە مرۆڤدا، لە دوو ئاخێزگەی جیاواز سەرچاوە دەگرێت.... روویکردی یەکەم ویستەناو (غەریز) ی یان فیزیولۆژیکە و دیتریان دوا هاتی پێکهاتەی نەفسانی– سۆزاویی مرۆڤە. بە لە بەر چاوگرتنی روانگەی فیزیولۆژیک، پێوەندی سکسی لە ئەنجامی گەشەی ئەدگارە سەرەتاییە سکسی یەکان لە مرۆڤدا بێچم دەگرێت. بە دیوێکی تردا مرۆڤەکان کاتێک لە لایەنی جەستەیی بە گەشەی پێویست دەگەن، ئامادەیی ئەنجام دانی پێوەندی ... درێژه‌ی بابه‌ت [ 24 Nov 2011 ] [ 10:53 ] [ هۆزان ]
|
||
| [ طراح قالب : پیچک ] [ Weblog Themes By : Pichak.net ] | ||